Mobile menu

پێداویستی منداڵان بۆ ١٥٩ خێزان دابەش دەکرێت

dibaga 18.3.2018

بەمەبەستی هاوکاری کردنی منداڵانی ساوا لە کەمپی ئاوارەکانی دیبەگە دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکارییەکانی کلێسای کاسۆلیکی شاری تۆیفنی سویسرای بۆ ١٥٩ خێزان دابەش کرد.

 

ئەمڕۆ رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٨/٣/٢٠١٨ کلێسای کاسۆلیکی شاری تۆیفنی سویسرا لە رێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یەوە پێداویستییەکانی (شیری قتوو، دایبی منداڵان و پێداویستی خۆراکی)ی بۆ ١٥٩ خێزانی ئاوارەی دانیشتووی کەمپەکانی دیبەگە دابین کرد.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ١١ سێکتەری جیاوازدا هاوکاری پێشکەش بە چین و توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگادەکات و دابینکردنی پێداویستییەکانی منداڵان یەکێک لە گرنگترین کاروچالاکییەکانی ئەم دەزگایەیە و توانیویەتی ببێت بە پردی پەیوەندی لە نێوان رێکخراوە جیهانییەکان و ئاوارە و لێقەوماوان و هاوکارییەکانیان بگەیەنێتە شوێنی پێویست.