Mobile menu

٢٩٨ خێزانی ئاوارە جلوبەرگ وەردەگرن

harsham 14.4.2018

کەنیسەی کاسۆلیکی شاری تۆیفن لە سویسرا لە رێگای دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری و جلوبەرگی بۆ ٢٩٨ خێزانی ئاوارە لە کەمپی هەرشەم لە پارێزگای هەولێر دابین کرد.

 

رێکەوتی ١٢/٤/٢٠١٨ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و کەنیسەی کاسۆلیکی لە شاری تۆیفن لە سویسرا چالاکییەکیان لە کەمپی ئاوارەکانی هەرشەم بەڕێوەبرد و تیایدا هاوکاری و جلوبەرگیان پێشکەش ٢٩٨ خێزانی ئاوارە کرد.

 

لە چالاکییەکەدا ٥٩٨ کیسەی جلوبەرگ پێشکەش بە ٢٩٨ خێزان کرا کە تیایدا ١٤٩٦ ئاوارە سودمەند بوون.

 

جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بووەتە پردی پەیوەندی نێوان رێکخراوە جیهانییەکان و خەڵکی لێقەوما و ئاوارە و پەنابەران لە ناوە و دەرەوەی کەمپەکاندا.