شیر و پێداویستی منداڵان پێشکەش بە ٦٠٠ منداڵی ئاوارە دەکرێت
Mobile menu

شیر و پێداویستی منداڵان پێشکەش بە ٦٠٠ منداڵی ئاوارە دەکرێت

Hasansham600

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و کەنیسەی کاسۆلیکی تۆیفنی سویسرا شیر و پێداویستی منداڵانیان پێشکەش بە ئاوارەکان لە کەمپی حەسەنشام کرد.

 

رێکەوتی ٢٦/٤/٢٠١٨ بەمەبەستی پڕکردنەوەی پێداویستییە سەرەتاییەکانی خێزانەکان لە کەمپی حەسەنشامدا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و کلێسانی کاسۆلیکی شاری تۆیفنی سویسرا پرۆژەیەکی هاوکاری کردنی خێزانەکانیان بەڕێوەبرد و لە پرۆژەکەدا شیر و پێداویستی منداڵانیان پێشكەش بە ٦٠٠ منداڵی کەمپەکە کرد.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپەکاندا بووتە پردی پەیوەندی نێوان رێکخراوە جیهانییەکان و ئاوارە و پەنابەران و لە رێگەی ئەم دەزگایەوە زۆرترین هاوکاری پێشکەش بە دانیشتوانی کەمپەکان دەکرێت