Mobile menu

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری لێقه‌وماوانی سه‌ر چیای شه‌نگال ده‌كات

SHNGAL 17.5.2018

ده‌یان جۆر كه‌لوپه‌ل و خۆراك و پێداویستی گه‌یانده‌ لێقه‌وماوان

 

بەهۆی شەپۆلێکی باران بارینەوە کە هەرێمی کوردستانی گرتەوە، لافاو لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان زیانی ماددی و گیانی لێکەوتەوە. بەهەمان شێوەی ناوچەکانی دیکە لەسەر چیای شنگال لافاو زەرەر و زیانێکی گەورەی گەیاندە ئاوارە ئێزیدییەکان و بارودۆخی ژیانی تێکدان، زۆربەی ئاوارەکان ناچاربوون چادرگەکانیان جێبهێڵن.

 

دوابه‌دوای ئه‌و رووداوه‌ سروشتیه‌ی له‌سه‌ر چیای شه‌نگال (كه‌مپی سه‌رده‌شت) روویدا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌میانی ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای گه‌یاندنی هاوكاری به‌په‌له‌ی بۆ ئاواره‌كانی سه‌ر چیای شه‌نگال كرد و ئاماده‌یی ته‌واوی نیشاندا بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان بۆ سه‌ر چیاكه‌، به‌ڵام هەتا ئێستا کونسوڵخانه‌ی وڵاتی كوێت له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی‌یه‌وه‌ هات و ئاماده‌یی نیشاندا هاوكاری ئاواره‌كانی سه‌ر چیا بكات.

 

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رێككه‌وتی ١٦/٥/٢٠١٨ كاروانێكی پڕ له‌ هاوكاری خۆراك و پێداویستی ناوماڵه‌ی گه‌یانده‌ سه‌ر چیای شه‌نگال و به‌سه‌ر لێقه‌وماوانی لافاوه‌كه‌ی سه‌ر چیاكه‌دا دابه‌شیكرد كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ی (٥٠٠) خێزانە.

 

لە هاوکارییەکاندا دەوڵەتی کوێت ١٠٠٠ کارتۆن خۆراکی وشکی بۆ ئاوارەکان دابین کردووە و هاوکارییەکانی دیکە (١٠٠٠ دۆشەک، ٢٠٠٠ بەتانی و ١٠٠٠ سێت کەلوپەلی مەتبەخ) لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یەوە پێشکەش بە ئاوارەکان کرا.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ گەیاندنی هاوکاری لە هەر بارودۆخێکی لە ناکاودا چ مرۆڤ کرد و چ سروشتی، و تیمەکانی هەردەم ئامادەن بۆ رووبەڕوبونەوەی حاڵەتە نەخوازراوەکان.