Mobile menu

هاوکاری خۆراکی پێشکەشی ٧٨٠ خێزان لە کەمپی بەحرکە دەکرێت

bahrka 20.5.2018

لە درێژەی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوبەشی دەوڵەتی ئیمارات هاوکاری گەیاندرایە ٧٨٠ خێزانی ئاوارە لە کەمپی بەحرکەی سەربە پارێزگای هەولێر.

 

رێکەوتی ١٩/٥/٢٠١٨ لە پرۆژەی هاوکاریکردنی خێزانە ئاوارەکان لە کەمپەکانی کوردستاندا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوبەشی دەوڵەتی ئیمارات هاوکاری خۆراکی گەیاندە ٧٨٠ خێزانی ئاوارەی پارێزگای نەینەوا و دەوروبەری کە لە کەمپی بەحرکەی سەربە پارێزگای هەولێر نیشتەجێن.

 

کەمپی بەحرکە دەکەوێتە سنوری پارێزگای هەولێر و تایبەتە بە ئاوارەکانی پارێزگای نەینەوا و دەوروبەری کە بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە و هاتنی تیرۆریستانی داعش ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون و هەتا ئێستا لە کەمپەکەدا ماوەتەوە.