Mobile menu

بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە لە کەمپەکانی دیبەگە هاوکاری ئاوارەکان دەکرێت

dibaga 20.8.2018

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی ئیمارات لە دووهەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزاندا هاوکاری خۆراکییان پێشکەش بە ئاوارەکان لە کەمپەکانی دیبەگە، کرد.

 

رێکەوتی ١٨/٥/٢٠١٨ دووهەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز، دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکارییە خۆراکییەکانی دەوڵەتی ئیماراتی گەیاندە ٨٩٨ ئاوارەی پارێزگای نەینەوا و دەوربەری کە لە کەمپەکانی دیبەگەی سەربە پارێزگای هەولێر نیشتەجێن.

 

هاوکارییەکان بریتیبوون لە پارسێکی خۆراک و خورما، لە بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان پێشکەش بە ئاوارەکان دەکرێت.