پرۆژەی دابینکردنی ئاوی خاوێن بۆ ئاوارەکان لە خازر دەکرێتەوە
Mobile menu

پرۆژەی دابینکردنی ئاوی خاوێن بۆ ئاوارەکان لە خازر دەکرێتەوە

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی تەکافول پرۆژەیەک بەمەبەستی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی ئاوی خواردن بۆ ئاوارەکان لە کەمپی خازر دەکەنەوە.

 

ئەمرۆ رێکەوتی ٢٢/٥/٢٠١٨ بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی کەمپی خازر و نوێنەری رێکخراوی تەکافول، پرۆژەی دابینکردنی ئاوی خاوێن لە کەمەپەکەدا کرایەوە، پرۆژەکە لە توانایدا هەیە هەر دوو سەعات جارێک زیاتر له‌ ٥٠ هەزار لیتر ئاو خاوێن بکاتەوە دابه‌شی بكات به‌سه‌ر دانیشتوانی كه‌مپه‌كه‌.

 

لەگەڵ گەرمبوونی پلەکانی گەرما خواستی ئاو لە کەمپەکاندا زیاد دەکات و پێشتر بۆ هەر کەسێک بڕی ٣٠ لیتر ئاوی خواردنەوە دابین کرابوو، کە لە هاویندا ئەو بڕە خواستی ئاو لە کەمپەکەدا پڕ ناکاتەوە. بەم پرۆژەیەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی تەکافول کێشەی کەم ئاوی لەکەمپەکەدا چارەسەر دەکرێت.