٣٠٠ کارتۆن پێداویستی منداڵان لە حەسەنشام دابەش دەکرێت
Mobile menu

٣٠٠ کارتۆن پێداویستی منداڵان لە حەسەنشام دابەش دەکرێت

hassansham 29.5.2018

مانگی سوری ئیماراتی لە رێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یەوە پێداویستی منداڵانی هەردوو کەمپەکانی حەسەنشام دابین دەکات.

 

رێکەوتی ٢٨/٥/٢٠١٨ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەردوو کەمپی حەسەنشام یو ٢ و یو ٣ بە سپۆنسەری دەوڵەتی ئیمارات پرۆژەیەکیان بەمەبەستی هاوکاریکردنی منداڵانی ناو کەمپەکان بەڕێوەبرد، لە پرۆژەکەدا پێداویستییەکانی منداڵانیان پێشکەش بە ٣٠٠ خێزان لە ناو کەمپەکەدا کرد.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بووەتە پردی پەیوەندی نێوان رێکخراو و ناوەندە جیهانی و ناوچەییەکان و ئاوارە و پەنابەران و خەڵکی لێقەوماو، لەو رێگەیەوە جۆرەها هاوکاری دەگەیەنرێت پێیان.