Mobile menu

موبەریدە پێشکەش بە ٣٣٧ خێزانی ئاوارە دەکرێت

Dhok 9.7.2018

بۆ ھاوکاریکردنی زیاتری ئاوارەکانی دەوروبەری موسڵ لە کەمپەکاندا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپی ماملیان لەسنوری پارێزگای دھۆک موبەریدە بەسەر ٣٣٧ خێزانی ئاوارەدا دابەشکرد.

 

رۆژی ٨/٧/٢٠١٨ لە درێژەی پرۆژەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ناوە و دەرەوەی کەمپەکاندا لە هەرێمی کوردستان، بۆ پێشگیری لە گەرمای زۆری ناو کەمپەکان موبەریدە بۆ ٣٣٧ خێزانی ئاوارەی کەمپی ماملیان لە پارێزگای دهۆک دابین کرا.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوام هاوکاری و پێداویستییە هەرە سەرەکییەکان لە رێگای رێکخراو و ناوەندە هاوبەشەکانییەوە دەگەیەنێتە ئاوارە و پەنابەران و هەژار و کەمدەرامەتانی هەرێمی کوردستان.