Mobile menu

٢٠٢٧ خێزانی ئاوارە هاوکارییان پێشکەش دەکرێت

Hasansham 20 7 2018

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی کاروچالاکییەکانیدا لە ناو کەمپەکانی سنوری هەرێمی کوردستان، بە هاوکاری دەوڵەتی ئیمارات پارەی کاش و جلوبەرگی پێشکەش بە ٢٠٢٧ خێزانی ئاوارە لە کەمپی حەسەشام کرد.

 

رێکەوتی ٢٢/٧/٢٠١٨ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەڵـمەتێکی هاوکاریکردنی خێزانە ئاوارەکانی کەمپی حەسەنشام یو٣ یان بەڕێوەبرد، لەم هەڵمەتەدا جلوبەرگ و پارەی کاش پێشکەش بە ١١٢٠ خێزانی ئاوارە کرا کە لە کۆی پرۆژەکەدا ٥٤٢٠ کەس سودمەند بوون. ئەم هاوکارییانە لە لایەن دەوڵەتی ئیماراتەوە دابین کراون و تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشکەشی خێزانەکانی دەکەن.

 

 

جێگای ئاماژەیە چەند رۆژ پێشتر رێکەوتی ٢٠/٧/٢٠١٨ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپی حەسەنشام یو ٢ هەڵمەتێکی هاوشێوەیان بەڕێوەبرد و تیایدا جلوبەرگ و پارەی کاشیان پێشکەش بە ٩٠٧ خێزان کرد. کە ئەم هاوکاریانەش لەلایەن دەوڵەتی ئیماراتەوە دابین کرابوون و تیایدا ٤٥٧٣ کەس سودمەند بوون.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ناوە و دەرەوەی کەمپەکاندا بووەتە پردی پەیوەندی نێوان رێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان و ئاوارە و پەنابەران و لەو رێگایەوە جۆرەها پێداویستی دەگەیەنرێت پێیان.