Mobile menu

پێداویستی منداڵان لە کەمپی بەحرکە ٢ دابەش دەکرێت

Bahrka 2

پێداویستی منداڵان لە کەمپی بەحرکە ٢ پێشکەشی سەرجەم دانیشتوانی کەمپەکە دەکرێت، کە پێکهاتوون لە ٥٠٠ خێزانی کەمدەرامەتی پارێزگای هەولێر.

 

Bahrka 21 لە دوای وەرگرتنی بەڕێوەبەرایتی کەمپی بەحرکە ٢، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە رێکەوتی ٢٥/٧/٢٠١٨ بە هاوکاری خێرخوازێک، پێداویستی و خۆراکی منداڵانیان پێشکەش بە ٥٠٠ خێزانی کەمدەرامەت کرد، کە هەر خێزانێک ٩ جۆر پێداویستییان پێشكەش کرا.

 

لە چوار چێوەی بەڕێوەبردنی کەمپی ئاوارە و پەنابەران لە سنوری پارێزگای هەولێر، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەڕێوەبردنی کەمپێکی دیکەی ىە هاوبەشی لەگەڵ پارێزگای هەولێر بە ئەستۆگرتووە. کەمپی بەحرکە٢ تایبەتە بە خێزانە کەمدەرامەتەکان لە پارێزگای هەولێر و لەلایەن دەوڵەتی ئیماراتەوە کۆمەڵگایەکی نیشتەجێ بوونیان بۆ دابین کراوە.