Mobile menu

١٩٥٨ خێزانی ئاوارە هاوکاری جۆراوجۆرییان پێشکەش دەکرێت

Dibaga 26.7

دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانە ١٠ کەمپی ئاوارە و پەنابەران لە سنوری پارێزگای هەولێر بەڕێوەدەبات و تیایاندا پێداویستی هەمەجۆر پێشکەشی ئاوارە و پەنابەران دەکرێت.

 

رێکەوتی ٢٥/٧/٢٠١٨ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی هەڵمەتێکی هاوکاریکردنی خێزانە ئاوارەکانی لە کەمپی حەسەنشام یو ٢ بەڕێوەبرد. لەم پرۆژەیەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی (خۆراکی وشک و پێداویستی تەندرووستی) پێشکەشی ٩٣٦ خێزان کرا.

 

هەر لە درێژەی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی، لە کەمپی دیبەگە١ هەڵمەتێکی دیکەی هاوکاریکردنی خێزانە ئاوارەکان بەڕێوەچوو و لەو هەڵمەتەدا (خۆراکی وشک، پێداویستی تەندرووستی و رایەخ) پێشکەشی ١٠٢٢ خێزان کرا.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بووەتە پردی پەیوەندی نێوان هەزاران خێزانی ئاوارە و رێکخراوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و رۆژانە لە رێگای ئەم دەزگایەوە جۆرەها پێداویستی پێشکەشی ئەو خەڵکانە دەکرێت.