پێداویستی پێشکەشی ١٢٠٠ خێزانی ئاوارە دەکرێت
Mobile menu

پێداویستی پێشکەشی ١٢٠٠ خێزانی ئاوارە دەکرێت

HassanSham 31.7.2018

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سوری تورکی پرۆژەیەکی هاوکاریکردنی خێزانە ئاوارەکان لە کەمپی حەسەنشام بەڕێوەدەبەن، لە پرۆژەکەدا دۆشەک و پێداویستی خۆراکی پێشکەشی خێزانەکان دەکەن.

 

سێشەممە رێکەوتی ٣١/٧/٢٠١٨ لە درێژەی پرۆژە خێرخوازییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری مانگی سوری تورکی، کۆمەک و هاوکارییەکان گەیەندرایە ١٢٠٠ خێزانی ئاوارە لە کەمپی حەسەنشام و تیایدا دۆشەک و پێداویستی خۆراکی پێشکەشی خێزانەکان کرا. لەم پرۆژەیەدا زیاتر لە ٥٠٠٠ ئاوارە سودمەند بوون.

 

پرۆژە خێرخوازییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی پڕکردنەوەی پێداویستییە رۆژانەکانی ئاوارە و پەنابەران لە ناو کەمپەکاندا درێژەی هەیە و بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراو و ناوەندە هاوبەشەکانی رۆژانە لە ١١ سێکتەری کارکردنی دەزگادا هاوکاری پێشکەشی خێزانەکان دەکرێت.