Mobile menu

بەشە خۆراکی مانگی دووی ئاوارەکان دابین دەکرێت

 

لە درێژەی دابینکردنی بەشە خۆراکی مانگانەی ئاوارەکان، خۆراکی وشک بۆ ١٠٨٨ خێزانی ئاوارەی کەمپی مام رەشان دابینکرا.

 

رێکەوتی ١٣/٢/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی جیهانی خۆراک لە درێژەی کاری هاوبەشیاندا بەشەخۆراکی مانگی دووی ١٠٨٨ خێزانی ئاوارەی کەمپی مام رەشانیان دابەشکرد.

 

جێگای ئاماژەیە بەرنامەی جیهانی خۆراک دامەزراوەیەکی سەربە UN و گەورەترین رێکخراوی مرۆیی جیهانی ‘’hunger and promoting food security’’ یە و لەساڵی ١٩٦١ دامەزراوە.