Mobile menu

٤٦٥١ خێزان لە کەمپەکانی دیبەگە هاوکاری کراون

لە درێژەی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاوارەکانی کەمپەکانی دیبەگە، ٤٦٥١ خێزانی کەمپەکانی دیبەگە پێداویستی و نەوتیان بۆ دابینکرا.

 

رێکەوتی ١٦/٢/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی رێکخراوی UNHCR نەوتی ٢٧٩٢ خێزانی ناو کەمپەکانی دیبەگەی دابین کرد. هەروەها بەهەماهەنگی رێکخراوی (منضمە الرجاء و السلام للحقوق المدنیە HPJ ) خۆراکی وشک و جلوبەرگ بۆ ١٣٥١ خێزانی کەمپەکان دابەشکرا.

 

بەمەبەستی خاوێن هێشتنەوەی ناو کەمپەکانی دیبەگە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی رێکخراوەکانیunicefو Ejcccسەتڵی خۆڵی بۆ ٥٠٠ خێزانی ئاوارە دابینکرا.