Mobile menu

ئازیزان (منداڵانی بێباوک) لە دەڤەری راپەرین و هەڵەبجە هاوکاری دەکرێن

لە چوارچێوەی پرۆژەی چاودێری ئازیزاندا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری مانگی سووری ئیماراتی هاوکاری منداڵانی بێباوک (ئازیز) لە سنووری راپەرین و هەڵەبەجە دەکات.

 

ئەمرۆ رێکەوتی ١٠/٧/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دەڤەری راپەرێن هاوکاری بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە بە هاوکاری مانگی سووری ئیماراتی پێشکەشی ٢٩٤ منداڵی بێباوکی سنوورەکە کرد.

 

جێگای ئاماژەیە ٩/٧/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە پارێزگای هەڵەبجە هاوکارییەکانی بە هەماهەنگی لەگەڵ مانگی سووری ئیماراتی گەیاندە منداڵانی بێباوک لە هەڵەبجە و لە چالاکییەکەدا ٣١٥ منداڵ سودمەند بوون.

 

ئه‌م هاوكارییانه‌ش به‌رده‌وامن و تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ی ٦ هه‌زار منداڵی بێباوك سودمه‌ندبوونه‌، له‌ درێژه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا كه‌ له‌لایه‌ن (دائرة الشؤون الإسلامية والعمل الخيري فی دبي) هاوكارییه‌كان ئاماده‌كراون، به‌هاوكاری مانگی سووری ئیماراتیه‌وه‌ بۆ هه‌ر منداڵێكی بێباوك (ئازیز) بڕی (١٤٠$) سه‌دو چل دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ته‌رخانكراوه‌و به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێت. له‌ پارێزگای سلێمانی ١٣٣٠منداڵی بێباوك( ١٨٦٢٠٠)ی ئه‌مه‌ریكی وه‌ك جه‌ژنانه‌ وه‌رده‌گرن.