Mobile menu

٣٧٢ ئازیز لە رانییە دیاری جەژنانەیان پێشکەش دەکرێت

slemani 28.8.2017

بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەڵمەتێکی دیکەی دابەشکردنی موچەی ئازیزانی بەڕێوەبرد، لە شارۆچکەی رانییە موچەی ٥ مانگی ئازیزان بەسەر ٣٧٢ ئازیزدا دابەش دەکات.

 

ئەمڕۆ رێکەوتی ٢٨/٨/٢٠١٧ لە چوارچێوەی پرۆژەی چاودێری ئازیزاندا لە شارۆچکەی رانییە موچەی ٣٧٢ ئازیزی دانیشتووی رانییە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یەوە دابەش دەکرێت، لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بەگشتی ١٠٦٢ خێزان سودمەند دەبن.


لەم قۆناغەی پرۆژەی چاودێری ئازیزاندا  بڕی ٢٥٠ دۆلاری ئەمریکی پێشکەش هەریەک لە ئازیزان (منداڵانی بێباوک )دەکرێ و ٤٦٤٦ منداڵی بێباوک بە سپۆنسەری خاوەنکار و کۆمپانیاکانی کوردستان لە سەرتاسەری کوردستاندا سودمەند دەبن.