Mobile menu

دیاری جەژنانە بۆ ئازیزان لە خانەقین دابەش دەکرێت

Kalar 30.8 2

بەسپۆنسەری خاوەنکار و کۆمپانیاکانی کوردستان دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە موچەی ٥ مانگی ئازیزان لە خانەقین دابین دەکات.

 

Kalar 30.8 1 رێکەوتی ٢٩/٨/٢٠١٧ لە چوارچێوەی پرۆژەی چاودێری ئازیزاندا موچەی ٥ مانگی ١٠٠ ئازیز (منداڵی بێباوک) لە خانەقین دابەش دەکرێت. بەگشتی لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ٧٢٦ ئازیز سودمەند دەبن.

لەم قۆناغەی پرۆژەی چاودێری ئازیزاندا ٤٦٤٦ منداڵی بێباوک بە سپۆنسەری خاوەنکار و کۆمپانیاکانی کوردستان لە سەرتاسەری کوردستاندا سودمەند دەبن.

 

هەر ئازیزێک بڕی ٢٥٠ دۆلاری ئەمریکی پێشکەش دەکرێ کە سەرجەم بڕی هاوکارییەکە ١١٦١٠٠٠ دۆلاری ئەمریکییە و لە سەرجەم پارێزگاکانی کوردستان بەسەر ئازیزاندا دابەش دەکرێت. لە هەولێر ١٢٢٥ ئازیز، دهۆک ٨٢٥، سلێمانی و هەڵەبجە ١٠٦٢ ئازیز،  گەرمیان ٧٢٦ ئازیز و کەرکووک ٨٠٨ ئازیز سودمەند دەبن.