Mobile menu

هاوکاریکردنی منداڵانی بێباوک لە هەڵەبجە بەردەوامە

SLEAMNI 29.8

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی هەڵمەتی هاوکاری کردنی منداڵانی بێباوک (ئازیز) لەسەرتاسەری کوردستاندا هاوکارییەکانی بە سپۆنسەری خاوەنکار و کۆمپانیاکانی کوردستان گەیاندە پارێزگای هەڵەبجە.

 

رێکەوتی ٢٩/٨/٢٠١٧ لە پارێزگای هەڵەبجە ١٩٩ منداڵی بێباوک (ئازیز) بە سپۆنسەری خاوەنکار و کۆمپانیاکانی کوردستان موچەی ٥ مانگیان پێشکەش دەکرێت و بۆ هەر منداڵێک بڕی ٢٥٠ دۆلاری ئەمریکی دابین کراوە.

 

لەم قۆناغەی پرۆژەی چاودێری ئازیزاندا ٤٦٤٦ منداڵی بێباوک بە سپۆنسەری خاوەنکار و کۆمپانیاکانی کوردستان لە سەرتاسەری کوردستاندا سودمەند دەبن.

 

سەرجەم بڕی هاوکارییەکە ١١٦١٠٠٠ دۆلاری ئەمریکییە و لە سەرجەم پارێزگاکانی کوردستان بەسەر ئازیزاندا دابەش دەکرێت. لە هەولێر ١٢٢٥ ئازیز، دهۆک ٨٢٥، سلێمانی و هەڵەبجە ١٠٦٢ ئازیز،  گەرمیان ٧٢٦ ئازیز و کەرکووک ٨٠٨ ئازیز سودمەند دەبن.