Mobile menu

لە زۆربەی شاروشارۆچکەکانی کوردستان دابەشکردنی موچەی ئازیزان بەردەوامە

darbandikhan 30.8.2017

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە سپۆنسەری خاوەنکار و کۆمپانیاکانی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە موچەی پێنج مانگ پێشکەشی ئازیزان دەکات.

 

ئەمڕۆ رێکەوتی ٣٠/٨/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی دابینکردنی موچەی ئازیزاندا، لە  شارۆچکەکانی (سۆران ، چۆمان، رەواندوز و دەربەندیخان و هەروەها لە ناو شاری سلێمانی) موچەی ٤٥٠ ئازیز دابین دەکات.

 

لە شارۆچکەکانی سۆران، چۆمان و رەواندوز ١٠٠ ئازیز سودمەند دەبن، هەروەها لە ناوشاری سلێمانی ٢٥٠ ئازیزی دیکە و لە دەربەندیخان ١٠٠ ئازیز موچەی مانگانەیان پێشكەش دەکرێت.

 

لەم قۆناغەی پرۆژەی چاودێری ئازیزاندا  بڕی ٢٥٠ دۆلاری ئەمریکی پێشکەش هەریەک لە ئازیزان (منداڵانی بێباوک )دەکرێ و ٤٦٤٦ منداڵی بێباوک بە سپۆنسەری خاوەنکار و کۆمپانیاکانی کوردستان لە سەرتاسەری کوردستاندا سودمەند دەبن.