Mobile menu

٨٠٨ ئازیز بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە دیاریان پێشکەش دەکرێت

Karkuk 31.9.20171

بەسپۆنسەری خاوەنکار و کۆمپانیاکانی کوردستان دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەڵمەتێکی دیکەی دابەشکردنی موچەی ئازیزانی دەستپێکرد و لە کەرکووک و چەمچەماڵیش ٨٠٨ ئازیز سودمەند دەبن.

 

Karkuk 31.9.2017 رێکەوتی ٣١/٨/٢٠١٧ لە چوارچێوەی پرۆژەی چاودێری ئازیزاندا موچەی ٥ مانگی ٨٠٨ ئازیز (منداڵی بێباوک) لە پارێزگای کەرکووک و چەمچەماڵ دابەش دەکرێت.

 

لەم قۆناغەی پرۆژەی چاودێری ئازیزاندا ٤٦٤٦ منداڵی بێباوک بە سپۆنسەری خاوەنکار و کۆمپانیاکانی کوردستان لە سەرتاسەری کوردستاندا سودمەند دەبن.

 

هەر ئازیزێک بڕی ٢٥٠ دۆلاری ئەمریکی پێشکەش دەکرێ کە سەرجەم بڕی هاوکارییەکە ١١٦١٠٠٠ دۆلاری ئەمریکییە و لە سەرجەم پارێزگاکانی کوردستان بەسەر ئازیزاندا دابەش دەکرێت. لە هەولێر ١٢٢٥ ئازیز، دهۆک ٨٢٥، سلێمانی و هەڵەبجە ١٠٦٢ ئازیز،  گەرمیان ٧٢٦ ئازیز و کەرکووک ٨٠٨ ئازیز سودمەند دەبن.