Mobile menu

ئازیزان (منداڵانی بێباوک) جانتا و پێداویستی خوێندن وەردەگرن

Azizan hawler 15.10 1

بەهۆی کرانەوەی قوتابخانەکان و دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن جانتا و پێداویستییەکانی وەکوو (دەفتەر و قەڵەم و ...هتد) لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و (دائرة الشٶون الاسلامیةو العمل الخیري فی دبي) پێشکەشی ٥٠٠ ئازیز لە هەولێر دەکرێت.

 

Azizan hawler 15.10 3 ئەمرۆ رێکەوتی ١٥/١٠/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە سپۆنسەری (دائرة الشٶون الاسلامیة و العمل الخیري فی دبي) جانتا و پێداویستییەکانی خوێندنی پێشکەش ٥٠٠ منداڵی بێباوک لە هەولێر داکات و مەبەست لەم چالاکییە هاندانی منداڵەکانە بۆ درێژەدان بە خوێندن و دابینکردنی داهاتوویەکی گەش بۆیان.

 

جێگای ئاماژەیە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا منداڵانی ئازیزی جانتا و پێداویستییەکانی خوێندنیان پێشکەش دەکرێت. لە هەولێر ٥٠٠ ئازیز، لە دهۆک ٢٥٠ ئازیز، لە کەرکووک ١٨٢ ئازیز، لە گەرمیان ٢٢٦ ئازیز و لە سلێمانی ٢٨٧ ئازیز سودمەند دەبن.

 

هەر لە سێکتەری پەروەردەدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەڵمەتێکی بەرینی هاوکاری قوتابییانی کوردستانی دەست پێکردووە و لەو هەڵمەتەدا ٥٠ هەزار قوتابی لەسەرتاسەری کوردستان جانتا و پێداویستییەکانی خوێندنیان پێشکەش دەکرێت.