Mobile menu

٢٨٧ ئازیز لە سلێمانی جانتا و پێداویستییەکانی خوێندنیان پێشکەش دەکرێت

Azizan slemani 4

بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن (جانتا، دەفتەر، قەڵەم و رەشکەرەوە و ...هتد) لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و (دائرة الشٶون الاسلامیة و العمل الخیري فی دبي) پێشکەشی ٢٨٧ ئازیز لە سلێمانی دەکرێت.

 

رێکەوتی ١٥/١٠/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهاوکاری (دائرة الشٶون الاسلامیة و العمل الخیري فی دبي) بەمەبەستی هاندانی منداڵان بۆ درێژەدان بە خوێندن و دابینکردنی داهاتوویەکی گەش بۆیان، جانتا و پێداویستی خوێندن پێشکەشی ٢٩٧ منداڵی بێباوک (ئازیز) دەکات.

 

ئەم هاوکارییانە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا پێشکەشی منداڵانی ئازیزی دەکرێت. لە هەولێر ٥٠٠ ئازیز، لە دهۆک ٢٥٠ ئازیز، لە کەرکووک ١٨٢ ئازیز، لە گەرمیان ٢٢٦ ئازیز و لە سلێمانی ٢٨٧ ئازیز سودمەند دەبن.

 

هەر لە سێکتەری پەروەردەدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەڵمەتێکی بەرینی هاوکاری قوتابییانی کوردستانی دەست پێکردووە و لەو هەڵمەتەدا ٥٠ هەزار قوتابی لەسەرتاسەری کوردستان جانتا و پێداویستییەکانی خوێندنیان پێشکەش دەکرێت.