Mobile menu

ئازیزان (منداڵانی بێباوک) لە کۆیە جانتا و پێداویستی خوێندن وەردەگرن

koya.11.9.2017

بەهۆی کرانەوەی قوتابخانەکان و دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن جانتا و پێداویستییەکانی وەکوو (دەفتەر و قەڵەم و ...هتد) لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سوری ئیماراتی پێشکەشی ٧٠ ئازیز لە کۆیە و دەوروبەری دەکرێت.

 

ئەمرۆ رێکەوتی ٩/١١/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە سپۆنسەری (مانگی سوری ئیماراتی) جانتا و پێداویستییەکانی خوێندنی پێشکەش ٧٠ منداڵی بێباوک لە کۆیە و دەوروبەری داکات و مەبەست لەم چالاکییە هاندانی منداڵەکانە بۆ درێژەدان بە خوێندن و دابینکردنی داهاتوویەکی گەش بۆیان.

 

جێگای ئاماژەیە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا منداڵانی ئازیزی جانتا و پێداویستییەکانی خوێندنیان پێشکەش دەکرێت. لە هەولێر ٥٠٠ ئازیز، لە دهۆک ٢٥٠ ئازیز، لە کەرکووک ١٨٢ ئازیز، لە گەرمیان ٢٢٦ ئازیز و لە سلێمانی ٢٨٧ ئازیز سودمەند دەبن.

 

هەر لە سێکتەری پەروەردەدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەڵمەتێکی بەرینی هاوکاری قوتابییانی کوردستانی دەست پێکردووە و لەو هەڵمەتەدا ٥٠ هەزار قوتابی لەسەرتاسەری کوردستان جانتا و پێداویستییەکانی خوێندنیان پێشکەش دەکرێت.