Mobile menu

هاوکارییەکان بۆ ئازیزان لە کوردستاندا بەردەوامە

slemani 7.5.2018

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی دابەشکردنی هاوکارییەکانی بۆ ئازیزان لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان، هاوکاری ماددی بە سپۆنسەری خاوەنکار و دەوڵەمەندانی کوردستان پێشکەش بە ٣٠٦ ئازیز کرا.

 

germiyan 7.5.2018 رێکەوتی ٦/٥/٢٠١٨ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەلار لە دووەم رۆژی دابەشکردنی هاوکارییەکاندا بۆ منداڵانی ئازیزی ئیدارەی گەرمیان، هاوکاری پێشکەش بە ١٦٠ ئازیز لە سنووری ئیدارەکە کرد.

 

هەر لە هەمان رۆژدا لە پارێزگای سلێمانی تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکارییەکانیان لە چوارچێوەی پرۆژەی چاودێری ئازیزاندا پێشکەش بە ١٤٦ ئازیزی دیکەی پارێزگاکە کرد.

 

جێگای ئاماژەیە لە ناوچە و پارێزگاکانی دیکەی کوردستانیش هەڵمەتی هاوکارییەکان درێژەیان هەیە و سەرجەم ٤٤٥٧ ئازیز لە سەرتاسەری کوردستاندا سودمەند دەبن.