Mobile menu

لە دەربەندیخان و خانەقین هاوکاری ئازیزان دەکرێت

darbandikhan 8.5.2018 2

لە درێژەی پرۆژەی هاوکاریکردنی ئازیزاندا لە دەربەندیخان و خانەقین ١٤٠ ئازیز لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یەوە موچەی ٦ مانگ وەردەگرن، بۆ هەر ئازیزێک ٣٠٠ دۆلار لەلایەن خاوەنکار و دەوڵەمەندانی کوردستانەوە دابین کراوە.

 

رێکەوتی ٧/٥/٢٠١٨ لە پرۆژەی هاوکاریکردنی ئازیزان بە پشتیوانی خاوەنکار و خێرخوازانی کوردستان لە دەربەندیخان و خانەقین ١٤٠ منداڵی ئازیز هاوکارییەکانیان پێشکەش کرا و هەتا ئێستا لە کۆی ٦٠٩ منداڵی ئازیزی ئیدارەی گەرمیان کە لە پرۆژەکەدا سودمەند دەبن، ٤٠٠ منداڵیان هاوکارییەکانیان پێشکەش کراوە.

 

تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە پارێزگاکانی دیکەی کوردستانیش هەڵمەتی هاوکارییەکانیان لە چوارچێوەی پرۆژەی چاودێری ئازیزاندا دەست پێکردووە.