Mobile menu

لە هەڵەبجە هاوکاری ١٩٣ ئازیز دەکرێت

halabja 8.5.2018

هاوکاریکردنی ئازیزان لە سەرتاسەری کوردستاندا بەردەوامە و لە پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یەوە هاوکاری ١٩٣ ئازیز دەکرێت.

 

لە چوار چێوەی پرۆژەی هاوکاریکردنی ئازیزاندا بە پشتیوانی خاوەنکار و خێرخوازانی کوردستان رێکەوتی ٧/٥/٢٠١٨ لە پارێزگای هەڵەبجە ١٩٣ منداڵی ئازیز هاوکارییەکانیان پێشکەش کرا، لە سنوری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجەدا لە کۆی پرۆژەکە ١٠٣٧ ئازیز سودمەند دەبن.

 

تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە پارێزگاکانی دیکەی کوردستانیش هەڵمەتی هاوکارییەکانیان لە چوارچێوەی پرۆژەی چاودێری ئازیزاندا دەست پێکردووە.