Mobile menu

لە زاخۆ هاوکاریکردنی ئازیزانی کوردستان بەردەوامە

Azizan zakho

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەڵمەتی ئەمجارەی هاوکاریکردنی ئازیزاندا لە سەرتاسەری کوردستان، لە شاری زاخۆ بە سپۆنسەری خاوەنکار و خێرخوازانی کوردستان هاوکاری ٩٦ منداڵی ئازیزی کرد.

 

رێکەوتی ٩/٥/٢٠١٨ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چوارچێوەی پرۆژەی چاودێری ئازیزان، بە پاڵپشتی خاوەنکار و خێرخوازانی کوردستان هاوکاری ٦ مانگی پێشکەش بە ٩٦ ئازیز لە زاخۆ کرد، کە هەر ئازیزێک بڕی ٣٠٠ دۆلاری پێشکەش کرا.

 

هاوکات لە ناوچەکانی دیکەی کوردستانیش، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامە لە دابەشکردنی موچەی مانگانەی ئازیزان لە سەرتاسەری کوردستاندا و لەم قۆناغەی پرۆژەی چاودێری ئازیزاندا ٤٤٥٧ منداڵ سودمەند دەبن.