Mobile menu

٣٣٤ ئازیز لە ئیدارەی راپەڕین هاوکاری دەکرێن

azizan ranya 10.5.2018

بەمەبەستی دابەشکردنی هاوکاری ئازیزان بە سپۆنسەری خاوەنکار و دەوڵەمەندانی کوردستان، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی گەیشتنە رانیە سنوری ئیدارەی راپەڕین.

 

رێکەوتی ٩/٥/٢٠١٨ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چوارچێوەی پرۆژەی چاودێری ئازیزاندا لە رانیە، هاوکارییەکانی بە پاڵپشتی خاوەنکار و خێرخوازانی کوردستان پێشکەش بە ٣٣٤ ئازیز کرد، کە هەر ئازیزێک بڕی ٣٠٠ دۆلاری پێشکەش کرا.

 

هاوکات لە ناوچەکانی دیکەی کوردستانیش، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامە لە دابەشکردنی موچەی مانگانەی ئازیزان لە سەرتاسەری کوردستاندا و لەم قۆناغەی پرۆژەی چاودێری ئازیزاندا ٤٤٥٧ منداڵ سودمەند دەبن.