Mobile menu

خولی فێربوونی زمان بۆ ئازیزان دەکرێتەوە

Azizan1

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی پرۆژە پەروەردەییەکانی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا، دوو خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بۆ ئازیزان لە هەولێر و کەلاردا کردەوە.

 

AZiz aaa7.7.2018 ئەمڕۆ رێکەوتی ١٧/٧/٢٠١٨ بەمەبەستی پشتیوانی پەروەردەیی قوتابیان و ئازیزان دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سەنتەری ئیدۆنا خولێکی بێبەرانبەری فێرکردنی زمانی ئینگلیزی بۆ ١٤ ئازیز کردەوە، ئەم خولە بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت.

 

هەر لە چوارچێوەی پرۆژە پەروەردەییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ئیدارەی گەرمیان خولێکی دیکەی فێرکاری زمانی ئینگلیزی بۆ ١٥ ئازیز دەکرێتەوە و بۆ ماوەی ٢٠ رۆژ بەردەوام دەبێت.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە رێگای پرۆژەی چاودێری ئازیزان مانگانە بڕە هاوکارییەک پێشکەش بە منداڵانی ئازیز دەکات و بەمەبەستی پەرەوەردە کردنی فکری و رۆشنبیری ئازیزەکان جۆرەها خولی راهێنان و فێرکاییان بۆ دەکاتەوە.