خولی بەهێزکردنی ئاستی قوتابیان لە کەلار کۆتایی پێهات
Mobile menu

خولی بەهێزکردنی ئاستی قوتابیان لە کەلار کۆتایی پێهات

Garmiyan

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی پرۆژە پەروەردەییەکانی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا، سەرکەوتووانە کۆتایی بە خولێکی بەهێزکردنی ئاستی قوتابیان هێنا کە بۆ ماوەی ١٥ رۆژ بەردەوام بوو.

 

رێکەوتی ٢٩/٧/٢٠١٨ بەمەبەستی پشتیوانی پەروەردەیی قوتابیان و ئازیزان دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە گەرمیان خولێکی فێرکاری و بەهێزکردنی ئاستی قوتابیانی لە زمانی ئینگلیزی بۆ ١٨ قوتابی ئازیز کردەوە و بۆ ماوەی ١٥ رۆژ بەردەوام بوو.

 

وانەکانی خولەکە لەلایەن مامۆستای شارەزا و بە ئەزمونەوە دەوترانەوە و راهێنان و رێنمایی لەسەر چۆنیەتی ئەزمونەکان بە قوتابییەکان دەدرا، پرسیارەکان بە روونی شیدەکرانەوە.

 

خولەکە جێگای رەزامەندی قوتابیان و خێزانەکانیان بوو و داواکارن بەمەبەستی زیاتر پەروەردەکردنیان خولی هاوشێوە لە داهاتوودا بکرێتەوە.