Mobile menu

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری 1760 منداڵی بێباوك له‌ سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات

له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزان بۆ منداڵانی بێباوك له‌ هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌ندان و سه‌رمایه‌دارو كه‌سایه‌تیه‌كانی كوردستان، به‌بۆنه‌ی نزیكبونه‌وه‌ی جه‌ژنی مانگی ره‌مه‌زان، موچه‌ی چوار مانگی 1080 منداڵی بێباوك له‌شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری دابه‌شكردو له سنوری‌ ئیداره‌ی گه‌رمیانیش 680 منداڵی ئازیز هاوكاریكران.

رۆژی 4.7.2016 ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌دارو كه‌سایه‌تیه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی مانگی ره‌مه‌زان، بۆ منداڵانی بێباوك له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، بڕی (938.000 $) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌سه‌ر ( 4690) منداڵی بێباوك (ئازیز) دابه‌ش ده‌كات كه‌ هه‌ر منداڵێك موچه‌ی چوار مانگ كه‌ ده‌كاته‌ بڕی 200 $ی ئه‌مه‌ریكی وه‌رده‌گرێت. له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی دابه‌شكردندا له‌ سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان له‌ شاری سلێمانی و شاری هه‌ڵه‌بجه‌و سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان ده‌كرێت و تیایدا (1080) منداڵی بێباوك (ئازیز) ده‌گرێته‌وه‌و بڕی (216.000 $) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێت. هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ی دابه‌شكردنه‌كانی پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزاندا له‌ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان و شاری خانه‌قین و كفری و ده‌ربه‌ندیخان ده‌ستكرا به‌ دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كانی منداڵانی بێباوك به‌سه‌ر 680 منداڵدا.