Mobile menu

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری 2599 منداڵی بێباوك له‌ سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزان بۆ منداڵانی بێباوك له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌ندان و سه‌رمایه‌دارو كه‌سایه‌تیه‌كانی كوردستان، بڕی (519.800 $) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی وه‌ك هاوكاری چوار مانگی 1058 منداڵی بێباوك له‌شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری دابه‌ش ده‌كات و له سنوری‌ ئیداره‌ی گه‌رمیانیش 1541 پرۆسه‌ی دابه‌شكردنه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

رۆژی 2.11.2016 ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌دارو كه‌سایه‌تیه‌كانی كوردستان، بۆ منداڵانی بێباوك له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، بڕی (928.600 $) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌سه‌ر ( 4643) منداڵی بێباوك (ئازیز) دابه‌ش ده‌كات كه‌ هه‌ر منداڵێك موچه‌ی چوار مانگ كه‌ ده‌كاته‌ بڕی 200 $ی ئه‌مه‌ریكی وه‌رده‌گرێت. له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی دابه‌شكردندا له‌ سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان له‌ شاری سلێمانی و شاری هه‌ڵه‌بجه‌و سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان ده‌كرێت و تیایدا (1058) منداڵی بێباوك (ئازیز) ده‌گرێته‌وه‌و بڕی (211.600 $) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێت. هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ی دابه‌شكردنه‌كانی پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزاندا له‌ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان و شاری خانه‌قین و كفری و ده‌ربه‌ندیخان و شاره‌دێی رزگاری ده‌ستكرا به‌ دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كانی منداڵانی بێباوك به‌سه‌ر 1541 منداڵی بێباوك و تیایدا 308.200 $ی دۆلاری ئه‌مه‌ریكیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ موسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایگه‌یاند: پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و خێرومه‌ندو سه‌رمایه‌دارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستكراوه‌ به‌ دابه‌شكردنی هاوكاری 4 مانگی ساڵی 2016 به‌سه‌ر منداڵانی ئازیز له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا. ئه‌م پرۆسه‌یه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ی كه‌ له‌ كوردستاندا هه‌یه‌ و كارئاسانییه‌كی باش ده‌بێت بۆ خانه‌واده‌ی بێباوكان و یارمه‌تیه‌كی زۆر باشه‌. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: زۆر سوپاسی خاوه‌ن كۆمپانیاو سه‌رمایه‌داران و خێرومه‌ندو كه‌سایه‌تیه‌كان ده‌كه‌ین كه‌ به‌رده‌وام هاوكارو پاڵپشتی پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌كه‌ن، ئومێدی سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ هه‌وڵداین له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵاتی كوێت و سعودیه‌ پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزان فراوانتر بكه‌ین و ژماره‌یه‌كی زیاتری منداڵانی بێباوك (ئازیز) له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌و یارمه‌تیانه‌ سوودمه‌ندبن.