Mobile menu

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری 833 منداڵی بێباوك له‌ دهۆك ده‌كات

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزان بۆ منداڵانی بێباوك له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌ندان و سه‌رمایه‌دارو كه‌سایه‌تیه‌كانی كوردستان، بڕی له‌سنوری پارێزگای دهۆك و ده‌وروبه‌ری بڕی (166.600 $) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی وه‌ك هاوكاری چوار مانگی 833 منداڵی بێباوك دابه‌ش ده‌كات.

رۆژی 3.11.2016 ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌دارو كه‌سایه‌تیه‌كانی كوردستان، بۆ منداڵانی بێباوك له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، بڕی (928.600 $) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌سه‌ر ( 4643) منداڵی بێباوك (ئازیز) له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا دابه‌ش ده‌كات كه‌ هه‌ر منداڵێك موچه‌ی چوار مانگ كه‌ ده‌كاته‌ بڕی 200 $ی ئه‌مه‌ریكی وه‌رده‌گرێت. له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی دابه‌شكردندا له‌ سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان، له‌سنوری پارێزگای دهۆك و ده‌وروبه‌ری(833) منداڵی بێباوك (ئازیز) ده‌گرێته‌وه‌و بڕی (166.600 $) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێت.

موسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایگه‌یاند: پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و خێرومه‌ندو سه‌رمایه‌دارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستكراوه‌ به‌ دابه‌شكردنی هاوكاری 4 مانگی ساڵی 2016 به‌سه‌ر منداڵانی ئازیز له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: زۆر سوپاسی خاوه‌ن كۆمپانیاو سه‌رمایه‌داران و خێرومه‌ندو كه‌سایه‌تیه‌كان ده‌كه‌ین كه‌ به‌رده‌وام هاوكارو پاڵپشتی پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و پرۆژه‌كانی تری ده‌زگا ده‌كه‌ن و ئومێدی سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامییان بۆ ده‌خوازین.