Mobile menu

توركیا... شاندێكی ده‌زگای خێرخو‌ازیی بارزانی سه‌ردانی وه‌قفی بێشكچی ده‌كه‌ن

له‌درێژه‌ی چالاكییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كه‌ به‌ داوه‌تی فه‌رمی سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌یان كردوه‌، سه‌ردانی وه‌قفی ئیسماعیل بێشكچی ده‌كه‌ن.

له‌درێژی چالاكییەكانی شاندی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە ئیستانبوڵ، شاندێكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كە پێكهاتبوون لە عه‌بدولواحید سەلیم ئەندامی دەستەی كارگێڕی و سیروان جافر بەرێوەبەری پەیوەندییەكان و سلێمان مەحمود كاپلان نوێنەری دەزگا لە توركیا سەردانی وەقفی ئیسماعیل بێشكچیان كردو لەلایەن (ئیسحاق تەپە) كۆنترۆڵەری وەقفەكە پێشوازی كران.

لە كۆبوونەوەیەكدا، جەختكرایەوە لەسەر پێكەوە كاركردنی هەردوولا بۆ خزمەتكردنی مرۆڤایەتی بەبێ‌ هیچ جیاوازیەكی رەگەزی و ئایینی و ئیتنی.

شایانی باسە، دەزگا پرۆتۆكۆلی كاركردنی هاوبەشی هەیە لەگەڵ وەقفی ئیسماعیل بێشكچی، كە ئەوەش دەروازەیەكی گرنگ دەبێت بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیانی كوردستان بەتایبەت لە بواری رۆشنبیریی و مەعریفیەوە.