Mobile menu

سەنتەرێکی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی لە ئاکرێ سەر لەنوێ کرایەوە

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای LDSی ئەمریکی سەنتەری رۆشنبیری و کۆمەڵاتی(جەلادەت بەدرخان)یان لە مەرسایمێکدا کردەوە.

 

ئەمڕۆ رێکەوتی ١٣ی نیسانی ٢٠١٧ لە مەراسیمێکی تایبەتدا سەنتەری(جەلادەت بەدرخان) دوای نۆژەن کردنەوەی لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکییەوە لە کەمپی ئاکرێ بۆ پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان کرایەوە.

لەمەراسمی دووبارە کردنەوەی سەنتەرەکەدا زۆر چالاکی هونەری بەڕێوەچوون و چەندین کاری دەستی پەنابەرانی کەمپی ئاکرێ لە مەراسیمەکەدا پیشانی بەشداربووان درا.

 

جێگای ئاماژەیە لە مەراسیمەکەدا رێز لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکی نرا بەهۆی چالاکییەکانیان بۆ خزمەتکردنی پەنابەران، هەروەها دەزگای خێرخوازیی بارزانییش دیاریەکی وەکوو رێزلێنان پێشکەشی پەنابەرانی کەمپی ئاکرێ و سەنتەرەکە کرد.

دوای دووبارە نۆژەنکردنەوەی سەنتەرەکە رۆژانە هۆڵەکانی سەنتەرەکە تەرخان دەکرێت بە چالاکی هونەری و رۆشنبیری جۆراوجۆر و دەورەی فێرکاری تیایاندا بەڕێوەدەچێت، ئەم سەنتەرە بەمەبەستی بارهێنان و پەروەردەکردنی ئاوارەکان و پێدانی رێنمایی تەندرووستی و کۆمەڵایەتی دامەزراوە.

 

لە زۆربەی کەمپەکانی سنووری هەرێمی کوردستاندا سەنتەریی پەروەردەیی و رۆشنبیری و هونەریی بەمەبەستی بارهێنان و پەروەردەکردنی هەرچی زیاتری ئاوارە و پەنابەران هەیە  و چالاکی جۆراوجۆر تیایاندا بەرێوەدەچێت.