دەزگای خێرخوازیی بارزانی دوو خولی پەیامنێری کردەوە

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری کەناڵی حەتا تیڤی دوو خولی پەیامنێری بۆ ٦٢ کەس لە شیلادزێ کردەوە کە خولەکان بۆ ماوەی ٧ رۆژ بەردەوام دەبن.

 

رێکەوتی ١١ی نیسانی ٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی چالاکییەکانیدا بەمەبەستی پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان، دوو خولی پەیامنێری بە هاوکار کەناڵی حەتا تیڤی لۆکاڵی لە شیلادزێ کردەوە.

 

وانەکانی خولەکان لەلایەن مامۆستایەکی خۆبەخشەوە دەوترێنەوە، سەرجەم ٦٢ کوڕ و کچ لە خولەکاندا بەشدران.