Mobile menu

کۆڕێک بۆ م. عەبدولڕەحمان سدیق له‌باره‌ی كاری خێرخوازیی به‌ڕێوه‌چوو

دەزگای خێرخوازیی بارزانی کۆڕێکی بۆ م. عەبدولڕەحمان سدیق لەسەر (گرنگی کاری خێرخوازی بۆ پێگەیاندنی مرۆیی) بە بەشداری موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەولێر پێکهێنا.

 

ئەمرۆ رێکەوتی ٢٧ی نیسانی ٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی میوانداری (م. عەبدولڕەحمان سدیق) کەسایەتی ناسراوی کوردی کرد و کۆڕێکی بۆ بەڕێزیان لە هۆڵی سەرەکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شاری هەولێر پێکهێنا.

 

مامۆستا عەبدولرەحمان سدیق لە کۆڕەکەدا گرنگی کاری خێرخوازیی لە رووی دینی و مرۆییەوە بۆ بەشداربووان شیکردەوە.

 

لە کۆڕەکەدا م. عەبدولرەحمان سدیق لە سەر کاری خێرخوازیی وتی: ''کاری خێرخوازیی کارێکی جوانە و خۆشەویستی مرۆڤایەتی لە ناو ناخی مرۆڤەکاندا درووست دەکات و ئەمە سەرمایەیەکی مەعنەوییە'' ئاماژەیان بەوەش دا کاری خێرخوازیی دەبێتە مێژوویەکی گەش بۆ کەسی خێرخواز و نەوە دوای نەوە کارەکانی بەرز دەنرخێندرێن چوونکە کارێکە تەنیا بەمەبەستی سوودگەیاندنە بە خەڵکانی دیکە، لە کۆتای کۆڕەکەشدا ئامادەبووان بە پرسیار و پێشنیار بەشدارییان لە تەوەری کۆڕەکەدا کرد.

 

مامۆستا عەبدولڕەحمان سدیق لەدایکبووی ٢ی ئازاری ١٩٦٢ ، نووسەر و ئەندازیار سیاسەتمەدار ی کوردە، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بوو، لەماوەی ٢٠٠٣ تاکوو ٢٠٠٤ وەزیری ژینگەی عێراق بوو هاوکات ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران (پەرلەمان)ی عێراق بوو.