Mobile menu

خێزانی سەربەرزی شەهیدان لە سنوری ئاکرێ هاوکاری دەکرێن

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی رێزگرتن لە یاد و ناوی شەهیدەکانی سەنگەری بەرگری لە کوردستان، پشتیوانی ماددی بۆ کەسوکارەکانیان لە سەرتاسەری کودستاندا دابین دەکات.

 

رێکەوتی ٢٢/٦/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بڕی یەک ملیۆن دنیاری هاوکاری ماددی سیروان بارزانی بۆ ١٢٠ خێزانی شەهیدی سنووری ئاکرێ و بەردەرەش دابین کرد و یادی شەهیدانی سەربەرزی بەرز راگرت.

 

جێگای ئاماژەیە هاوکارییەکان لە سەرتاسەری کوردستاندا دابەش دەکرێن و خێزانی ١٤١٠ شەهید سودەمەند دەبن.