Mobile menu

لە ئیدارەی گەرمیان ٨٩ خێزانی شەهید هاوکاری دەکرێن

دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ١٥/٦/٢٠١٧ مەراسیمێکی تایبەت بۆ راگەیاندنی هەڵمەتێکی نوێ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە سپۆنسەری سیروان بارزانی بەڕێوەچوو و ئێوارە خوانێک بۆ کەسوکاری شەهیدان سازکرا، لە مەراسیمەکەدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند ١٤١٠ خێزانی شەهیدی سەنگەری بەرگری دژی تیرۆریستانی داعش هاوکاری دەکرێ و هەر خێزانێک بڕی ١ ملیۆن دیناری پێشکەش دەکرێت.

 

لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتە نوێیەدا ٨٩ خێزانی شەهید لە سنووری ئیدارەی گەرمیان رێکەوتی ٢٢/٦/٢٠١٧ هاوکارییەکانی سیروان بارزانیان لە لایەن (دەزگای خێرخوازیی بارزانی)یەوە پێشکەش کرا.

 

جێگای ئاماژەیە رۆژی پێشتریش دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری ٤٧ خێزانی شەهیدی لە هەڵەبجە دابین کرد.

 

هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەبێ جیاوازی سەرجەم شەهیدانی سەنگەری بەرگری لە کوردستان دژی تیرۆریستانی داعش دەگرێتەوە.