راگه‌یاندراوێک له‌سه‌ر كار و چالاكییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا

له‌م مانگەدا لە شێوەی هاوکاری هەمەجۆردا بڕی (5,992,665,906) دینارمان پێشكه‌شی خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌تی كوردستان و ئاواره‌ و په‌نابه‌ران كردووه.

 

سوود مەندبووان له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا به‌‌ خه‌ڵكی كوردستان و ئاواره‌ و په‌نابه‌ره‌وه‌ (212,357) خێزان و (1,078,000) كه‌س بووه‌.

 

به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه،‌ پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان به‌گشتی و خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین. به‌و هیوایه‌ین ئه‌م جه‌ژنه‌ سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ باشتربوونی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌و ئاواره‌ و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ لە هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا ده‌ژین. لەم راگەیەندراوە کورتەدا کۆی چالاکیەکانی دەزگاکەمان لە مانگی رەمەزاندا بۆ رای گشتی رادەگەیەنین.

ئێمه‌ له‌ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی شانازی ده‌كه‌ین كه‌ به‌ درێژایی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز شه‌و و رۆژ له‌ خزمه‌تی خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت و ئاواره‌ و په‌نابه‌راندا بووین. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌ شانازییه‌وه‌ رایده‌گه‌ێنێن كه‌ ته‌نها له‌م مانگەدا لە شێوەی هاوکاری هەمەجۆردا بڕی (5,992,665,906) پێنج ملیارد و نۆسەد و نەوەد و دوو ملیۆن و شەشسەدو شەست و پێنج هەزار دینارمان پێشكه‌شی خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌تی كوردستان و ئاواره‌ و په‌نابه‌ران كردووه. لەم هاوکاریانە‌ بڕی (1,787,000,000) یەک  ملیاردو حه‌وتسەدو هه‌شتا و حه‌وت ملیۆن دينار پێشكه‌شی خانەوادەی سه‌ربه‌رزی شەهیدان و منداڵی شەهیدان كراوه‌. هه‌روه‌ها بڕی (612,810,000) شەش سەدو دوانزە ملیۆن و هه‌شتسه‌د و ده‌ هه‌زار پێشكه‌شی خەڵکی هەژارو کەمدەراماتی کوردستان كراوه‌،(3,551,450,906) سێ ملیاردو پێنجسەدو پەنجاو یەک ملیۆن و چوارسه‌د و په‌نجا هه‌زار و نۆسه‌د و شه‌ش دینار بە هاوکاری هاوبەشەکانی و هەماهەنگەکانی دەزگاکەمان پێشكه‌شی ئاوارەکانی ناوەوه‌و دەرەوەی کەمپەکان کراوه‌. جگە لەمە، (41,405,000) چل و یه‌ك ملیۆن و چوارسه‌د و پێنج هه‌زار دينار بۆ پەنابەران خەرجکردوە.

   كۆی سوودمه‌ندا له‌ سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا به‌ خه‌ڵكی كوردستان و ئاواره‌ و په‌نابه‌ره‌وه‌ پێکهاتوە له‌(212,357) دووسه‌د و دوازده‌ هه‌زار و سێسه‌د و په‌نجا و حه‌وت خێزان و (1,078,000) ملیۆنێك و حه‌فتا و هه‌شت هه‌زار كه‌س. كه‌ (368,723) سێسه‌د و شه‌ست و هه‌شت هه‌زار و حه‌وتسه‌د و بیست و سێ کەسیان له‌ سێکتەری خۆراک سودمەند بوون،(42,145) چل و دوو هه‌زار و سه‌د و چل و پێنج کەسیان له‌ سێکتەری ناخۆراکی سودمەندبوون، لەو ژمارەیە (1,684) هه‌زار و شه‌شسه‌د و هه‌شتا و چوار خانەوادەی سه‌ربه‌رزی شەهیدان هاوکاری مادی کاشیان وەرگرتووە. هه‌روه‌ها هاوکاری کاش و یاری و دیاری منداڵان دراوە بە (512) پێنجسه‌د و دوازده‌ منداڵی شەهیدان لەگەڵ بەخشینی دیار و پێداویستی منداڵان بە 300 سێسه‌د منداڵی بێسەرپەرشت. له‌ سێکتەری ئاو و ئاوه‌ڕۆشدا(23,104) بیستو سێ هه‌زار و سه‌د و چوار کەس سودمەندبوون، له‌ سێکتەری بژێویی ژیاندا (2,166) دوو هه‌زار و سه‌د و شه‌ست و شه‌ش کەس سودمەندبوون. له‌ سێکتەری پاراستندا (3,728) سێ هه‌زار و حه‌وتسه‌د و بیست و هه‌شت کەس سودمەند بوون، له‌ سێکتەری تەندروستیشدا (8,437) هه‌شت هه‌زار و چوارسه‌د و سی و حه‌وت کەس سودمەندبوون. سێکتەری چاودێری کەمئەندامان کە بوارێکی گرنگی کاری دەزگاکەیە (180) سه‌د و هه‌شتا کەس سودمەندبوون. لەڕێگەی ئەو (14) کەمپەشەوە کە دەزگا بەڕێوەیان دەبات، (656,716) شه‌شسه‌د و په‌نجا و شه‌ش هه‌زار و حه‌وتسه‌د و شازده‌ کەس له‌ سێکتەری هەماهەنگی و بەڕێوەبردنی کەمپدا سودمەند بوون.

لەکۆی ئەو چالاکیانەی ئەنجاممانداون %46 بە هاوکاری و سپۆنسه‌ری خێرخوازان و کەسایەتییەکانی ناوخۆی کوردستان بووە و %40 بە هەماهەنگی له‌گەڵ ئه‌و رێکخراوە نێوده‌وڵه‌تیانه‌ بووه‌ كه‌ لە ناو کەمپەکاندا كارده‌كه‌ن و %10 بە هاوکاری و هاوبەشی رێكخراوه‌ بیانیەکان بووە. ئەو چالاکیانەش کە بە هاوکاری هاوبەشەکانمان لە ئاژانسەکانی UN دا ئەنجامدراون %4 ‌بووە.

لێره‌دا به‌ پێویستی ده‌زانین ئاماژه‌ به‌وه‌ بكه‌ین كه‌ به‌خشه‌ر و سپۆنسه‌ره‌كانمان بونه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ له‌ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌ ده‌ستی پڕه‌وه‌ هاوكاری پێشكه‌شی خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌تی كوردستان و ئاواره‌ و په‌نابه‌ران بكه‌ین. بۆیه‌ سوپاسی هه‌موویان ده‌كه‌ین، به‌ تایبه‌ت سوپاس و پێزانین بۆ خێرخوازانی خه‌ڵكی كوردستان كه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌و قەیرانه‌ قورسه‌ ئابووریه‌ی كه‌ به‌رۆكی خه‌ڵكی كوردستانی گرتووه‌، به‌ متمانه‌وه‌ هاوكارییه‌كانیان له‌ رێگه‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه‌ پێشكه‌شی  هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تی وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ن.

بنه‌مای كاری خێرخوازیی خۆی له‌ بێلایه‌نی و جیاوازیی نه‌كردن له‌ نێوان چین و توێژه‌كان و نه‌ته‌وه‌و ئاینه‌ جیاوازه‌كاندا ده‌بینێته‌وه‌، ئێمه‌ش له‌ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پابه‌ندین به‌و بنه‌ما و یاسا نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی كه‌ تایبه‌تن به‌ كاری مرۆیی، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا هاوكاریمان پێشكه‌شی خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت و ئاواره‌ و په‌نابه‌ران كردووه‌ له‌ هه‌ركوێی كوردستان و عێراقدا بووبن. لە کۆی هاوکاریەکانمان لەم مانگەدا رێژه‌ی 45%ی پێشكه‌شی ئاواره‌كان و خه‌ڵكی موسڵ كردووه‌ و رێژه‌ی 55%ی هاوكاریه‌كانمان پێشكه‌شی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌.

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی دەزگایەکی ناحكومیی و ناسیاسی و قازانج نەویستەله‌ ساڵی 2005 له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه‌وبه‌ڕێز (مه‌سرور بارزانی) سه‌رۆكی بۆردی دامەزرێنەرانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌و راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتیاری كاره‌كانی ده‌زگا ده‌كات.

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی وەکو دەزگایەکی مرۆیی ناحکومییمۆڵه‌تی كاركردنی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان وه‌رگرتوه‌. هه‌روه‌ها له‌ كۆبوونه‌وه‌ی مانگی 4ی 2016ی كارگێڕی و هه‌ماهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، بڕیار درا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی وه‌كو رێكخراوێكی ناحكوومی ببێت به‌ ئه‌ندامی راوێژكاری تایبه‌ت له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئابووری كۆمه‌ڵایه‌تی (ئیكۆسۆك-ECOSOC)ی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.

لەکۆتاییدا، دووبارە پیرۆزبایی جەژن لە هەمووان دەکەین و بەڵێن دەدەین بەردەوام بین لە کارو چالاکیە خێرخوازیەکانمان بۆ خزمەتی سەرجەم پێکهاتەو توێژەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی.

 

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی

29ی ره‌مه‌زانی 1438ی كۆچی

24ی حوزه‌یرانی 2017