Mobile menu

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشداری لە پێشانگای روانگە فوراس دەکات

پێشانگای نێودەوڵەتی روانگە فوراس ئەمرۆ کاتژمێر ١٠ی بەیانی  لە کوردستاندا کرایەوە و لە ماوەی دوو رۆژدا سەدان هەلی کار لەلایەن کۆمپانیا و رێکخراوەکانەوە تیایدا دەخرێنە روو.

 

ئەمرۆ رێکەوتی ٢٦/٧/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشداری لە پێشانگای روانگە فوراسدا کرد و هەلی کاری لە پێنج سێکتەری کارەکانیدا بۆ بەشداربووانی پێشانگاکە خستە روو.

 

جێگای ئاماژەیە ١٠٠ کۆمپانیا و رێکخراو لە پێشانگاکەدا بەشداربوون و نزیکەی ١٠٠٠ هەلیکار بۆ هاوڵاتییان لە کوردستان دەرەخسێندرێت.