دەزگای خێرخوازیی بارزانی خولێکی شەترەنج بۆ ئارەزوومەندانی ئەو یارییە لە سەنتەری رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی جەلادەت بەدرخان لە کەمپی قەڵای ئاکرێ دەکاتەوە.
رێکەوتی ١٣/١١/٢٠١٧ خولێکی شەترەنج بۆ ماوەی ٢ رۆژ بۆ پەنابەرانی سوری لە کەمپی قەڵای ئاکرێ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە دەکرێتەوە.
مەبەست لە کردنەوەی ئەم خولە بردنە سەرەوەی ئاستی ئارەزومەندانی شەترەنجە و گرنگی دانە بەو وەرزشە جیهانییە لە نێو پەنابەراندا. لە کۆتایی خولەکەدا خەڵات بەسەر سەرکەوتوواندا دابەش دەکرێت.