Mobile menu

پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری بۆ منداڵانی کەرکووک بەڕێوەدەچێت

Aspswari 15.11.2017 1

بەمەبەستی رەخساندنی کاتێکی شادی بۆ منداڵانی کەرکووک کە بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە روویان لە پارێزگای هەولێر کردووە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چوار چێوەی پرۆژەی شادی منداڵاندا کێبرکێیەکی ئەسپسواری بۆ ٣٠٠ منداڵ بەڕێوەدەبات و پاشان جلوبەرگ بەسەر منداڵەکاندا دابەش دەکات.

 

رێکەوتی ١٥/١١/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ئامادەبوونی موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ٣٠٠ منداڵی کەرکووکی کە ماڵی و ژیانی خۆیان بەجێ هێشتووە، لە کێبڕکێیەکی ئەسپ سواریدا کۆکردەوە کە کێبڕکێیەکە لەنێوان منداڵەکاندا بەڕێوەدەچوو.

 

جێگای ئاماژەیە پاش بەسەربردنی کاتێکی خۆش و کێبڕکێی ئەسپ سواری لە نێوان منداڵەکاندا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی جلوبەرگ و پێداویستی دیکەی لە فامیلی مۆڵی هەولێر بۆ منداڵەکان دابین کرد.