Mobile menu

لە رۆژی جیهانی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان چەندین چالاکی بەرێوە دەچێت

Dibaa 26.11.2017

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە رۆژی جیهانی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان چەندین سمینار و دەورەی تایبەت بە ئافەرەتان دەکاتەوە.

 

qushtapa 26.11.2017 رێکەوتی ٢٥/١١/٢٠١٧ رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە کەمپەکانی دارەشەکران و قوشتەپە و دیبەگە دەزگای خێرخوازیی بارزانی چەندین چالاکی و سمینار بۆ ئافەرتان بەڕێوە دەبات.

 

لە باس و سمینارەکاندا تیشک خرایە سەر کاریگەرییە نەرێنیەکانی توند و تیژی دژی ژنان و چۆنیەتی پێشگرتن لێیان، ئەویش لە رێگەی بردنە سەرەوەی ئاستی هۆشیاری تاکەکانی کۆمەڵگا.

رۆژی جیهانی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان یەکەم جار لە لە ساڵی ١٩٨١ لایەن  Latin American and Caribbean Feminist Encuentros  وەکوو رۆژی بەرەنگار بوونەوە و بردنەسەرەوەی هۆشیاری توندوتیژی دژی ئافرەتان دیاری کراوە و پاشان لە ١٧/١٢/١٩٩٩ ئەو رۆژە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەکوو رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ناسێندرا.

 

هۆکاری دیاری کردنی ئەو رۆژە بۆ کوژرانی سێ خوشکی دۆمینیکی لەلایەن دیکتاتۆری ئەوکاتی وڵاتی دۆمێنیک رافایێل ترۆجیلۆ لەساڵی ١٩٦٠ دەگەڕێتەوە. بەهۆی ئەوەی ئەو سێ خوشکە دیکتاتۆریەتی رافایێل پەسەند ناکەن و لە ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتەدا دژی دەسەڵات خەبات دەکەن سەرەنجام لەلایەن رافایلەوە لە ٢٥/١١/١٩٦٠ تیرۆر دەکرێن و ئەو رۆژەش دەبێتە سیمبولی بەرەنگار بوونەوەی توند و تیژی دژی ژنان.