Mobile menu

کۆنفرانسی ساڵانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و کاردانەوەی لە میدیا کوردییەکاندا

Konfrance 5.2.2018

رێکەوتی ٥/٢/٢٠١٨ دەزگای خێرخوازیی بارزانی یەکەمین کۆنفرانسی ساڵانەی کاروچالاکییەکانی خۆی بە ئامادەبوونی رێزدار مەسروور بارزانی بەرێوەبرد و تیایدا بە داتا و ئامار کاروچالاکییەکانی یەک ساڵی رابردوویان بڵاوکردەوە.

 

رێزدار مەسروور بارزانی سەرۆکی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە میانی کۆنفرانسەکەدا وتارێکی پێشكەش کرد و تیایدا وتی: دەزگای خێرخوازیی بارزانی خاوەن فەلسەفەیەکە کە لە فەرموودەیەکی بارزانی سەرچاوەی گرتووە کە دەفەرمووێ (شانازییە بۆ مرۆڤ خزمەتکاری میللەتی خۆی بێت)، ئەو لە هەموو تەمەنیدا هەوڵی دا خزمەت بە گەلەکەی و مرۆڤایەتی بکات

دواتر هەستمان بەوە کرد کە ئەرکمانە درێژەپێدەری ڕێبازی ئەو مرۆڤە مەزنە بین و دەزگایەک بە ناوی بارزانی نەمر کە شایستەی ناوی جەنابی بارزانی بێت، دابمەزرێنین، هەر ئەمەش بووە بە وتار کە لە ژێر فەرمانی جەنابی سەرۆک بارزانی، لە ساڵی ٢٠٠٥ دەزگای خێرخوازیی بارزانیمان دامەزراند، بەو هیوایەی ببێت بە ماڵێک بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە پێویستییان بە یارمەتی هەیە.

یەکەمین کۆنفرانسی ساڵانەی کاروچالاکییەکانی ساڵێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە میدیا کوردییەکاندا کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا. کە لە بەشێک لە میدیاکاندا بەمشێوەیە رەنگی داوەتەوە:

 

کوردستان ٢٤: مەسروور بارزانی بۆ ھاوكاریكردنی خەڵكی عەفرین داوای كارئاسانی دەكات

مەسروور بارزانی، سەرۆكی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە میانی بەشداری كردنی لە بەڕێوەچوونی یەكەم كۆنفرانسی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە ھەولێر وتارێكی پێشكەش كردو رایگەیاند، دەزگای خێرخوازی بارزانی ماڵێكە بۆ ھەمووان و بەردەوام دەبێت لە ھاوكاری كردنی ئاوارە و لێقەوان. داواشی لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد، كە ئاسانکاری بکەن، بۆ ئەوەی دەزگای خێرخوازی بارزانی، بتوانێت هاوکاری بگەیەنێتە خەڵکی سڤیلی عەفرین بکات.

http://www.kurdistan24.net/so/news/2a0e9ff7-9c0d-4e79-8b10-be49bb640ba9

 

رووداو: مەسروور بارزانی داوای ئاسانکاری بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی عەفرین دەکات

مەسروور بارزانی، سەرۆکی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، داوادەکات ئاسانکاری بۆ دەزگاکەیان بکرێت تاوەکو هاوکاری بگەیێننە خەڵکی عەفرین و دەڵێت: "هاوکارییان گەیاندووەتە وان، رووها، قامشلۆ، جزیرە و کۆبانێ، داواش دەکەین ئاسانکاری بۆ دەزگاکەمان بکرێت بۆ گەیاندنی هاوکاری بۆ خەڵکی عەفرین".

http://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/050220189

 

کۆنفرانسی ساڵانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی

رۆژی دووشەممە 5-2-2018، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە بەشداری دەیان بەرپرسی حیزبی و حکومی و کونسوڵخانە و کۆمپانیا و دامەزراوە یەکەمین کۆنفرانسی ساڵانەی سازکرد و تێیدا کۆی کار و چالاکییەکانی لە ساڵی 2017 دا خستنەڕوو. مەسروور بارزانی، سەرۆکی بۆردی دەزگاکە کە هاوکات راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتیشە، گوتارێکی پێشکەشکرد.

http://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0502201810

 

باسنیوز: مەسروور بارزانی: دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر ئاوارەیەکی زۆر روویان لە هەرێمی کوردستان کرد

سەرۆکی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاشکرای کرد، بەهۆی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەرەوە، ژمارەیەکی زۆری ئاوارە ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە کە لەلایەن دەزگاکەوە هاوکاری کراون.

http://www.basnews.com/index.php/so/news/kurdistan/412569

 

کوردستان تیڤی: مه‌سرور بارزانی: دەزگای خێرخوازی بارزانی بەردەوام دەبێت لە ھاوكاریكردنی ئاوارە و لێقەوماوان

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5/2/2018 به‌ ئاماده‌بوونی مەسروور بارزانی، سەرۆكی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازی بارزانی و ژمارەیەكی زۆر لە كونسوڵخانەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، یەكەم كۆنفڕانسی ساڵانه‌ی دەزگای خێرخوازی بارزانی له‌ هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد .

https://goo.gl/GFe3as

 

وشە: مەسروور بارزانی: ئێران ڕێی نەدا دەزگەی بارزانی هاوكاری بگەیەنێتە كوردانی ڕۆژهەڵات

سه‌رۆكی بۆردی دامه‌زرێنه‌رانی ده‌زگه‌ی خێرخوازی بارزانی ئاشكرای كرد، داوا له‌ لایه‌نه‌ پێوه‌نداره‌كان ده‌كه‌ین، ئاسنكاری بكه‌ن، تا كۆمه‌ك له‌لایه‌ن ده‌زگه‌ی خێرخوازی بارزانی بگه‌یه‌نرێته‌ ئاواره‌كانی عه‌فرین، هێما بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات، له‌ كاتی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ڕۆژهه‌لاتی كوردستان، ئێران ڕێگه‌ی نه‌دا ده‌زگه‌ی بارزانی كۆمه‌ك بگه‌یه‌نێته‌ خه‌ڵكی ئه‌و دیوی سنوور پێ.

http://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=37326&Jor=1

 

ئاوێنە: مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ(دوشەممە) لەپەراوێزی بەشداریكردن لەكۆنفرانسی دەزگای خێرخوازی بارزانیدا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند”كه‌ركوك شارێكی داگیر كراوه‌و پێشنیاری دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی پارێزگاكه‌ ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌.”

https://www.awene.com/2018/02/05/77074/

 

وێستگە: مه‌سرور بارزانی‌، ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان كه‌ راوێژكاری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیشه‌ دوای‌ به‌شداریكردنی‌ له‌ كۆنفرانسی‌ ساڵانه‌ی‌ ده‌زگای‌ خێرخوازی‌ بارزانی‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر، له‌وه‌ڵامی‌ پرسیاری‌ رۆژنامه‌نووساندا سه‌باره‌ت به‌ هاوپه‌یمانی‌ داهاتووی‌ پارتی‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق رایگه‌یاند "ئێمه‌ گرنگی‌ به‌ ئه‌جندای‌ داهاتوو ده‌ده‌ین، ئه‌وانه‌ی‌ ئاماده‌بن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ جێبه‌جێكردنی‌ هه‌موو مافه‌ ده‌ستوورییه‌كان بێنه‌ پێشه‌وه‌ هه‌موو بژارده‌كان كراوه‌ن، به‌ڵام تائێستا هیچ بڕیارێك بۆ به‌ستنی‌ هاوپه‌یمانی‌ نییه‌".

http://westganews.net/dreja.aspx?=hewal&jmara=52067&Jor=1

 

ماڵپەڕی KDP :مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی بۆردی دامه‌زرێنه‌ری ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، له‌ په‌راوێزی به‌شداریكردن له‌ كۆنفرانسی ده‌زگاكه‌دا، بە میدیاكارانی رایگه‌یاند "كه‌ركووك شارێكی داگیر كراوه ‌و پێشنیازی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی پارێزگاكه‌ ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌."

http://www.kdp.info/a/d.aspx?l=13&a=106524