Mobile menu

شاندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی چەندین دیداری ئەنجامدا

Kweit 14.2.2018

شاندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کە بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە وڵاتی کوێت سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە، چەندین دیداری لەگەڵ رێکخراو و دەستەی خێرخوازیی لە کوێت ئەنجامدا.

 

Kweit 14.2.2018١ رۆژی دووشەممە ١٣/٢/٢٠١٨ کۆتا رۆژی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە کوێت بوو کە تیایدا شاندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی درووستکردنی هەماهەنگی زیاتر و بەرە و پێشبرنی کارە خێرخوازییەکانی چەندین دیداری لەگەڵ (سکرتێری مانگی سوری کوێتی، کۆمەڵەی خێرخوازیی کوێتی، کۆبوونەوە لەگەڵ باڵوێزی فەرەنسا و رێکخراوی IHHی تورکی) ئەنجامدا.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی وەک تاكه‌ دەزگای خێرخوازیی لە هەرێمی کوردستان بەناوی دەزگایەکی مرۆیی هاوڕێ لەگەڵ چەند رێکخراوی دیکەی عێراقی و نێودەوڵەتی بانگهێشتی کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە وڵاتی کوێت ده‌كرێت و تیایدا ئامانج و پره‌نسیپه‌كانی چۆنێتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق ده‌خاته‌ڕوو و له‌گه‌ڵ پیشاندانی كارو چالاكییه‌كانی ده‌زگا له‌ماوه‌ی رابردوودا كه‌ توانیویه‌تی خزمه‌ت به‌ ئاواره‌و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان بكات به‌ دیوكیۆمێنت پیشانی میوانان ده‌درێت.

 

شایانی باسه‌ کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق بە بەشداریی 70 وڵات و لە رێکخراو و دامەزراوەی ناوچەیی و نیودەوڵەتی رۆژی دووشەممە 2018/2/12 لەوڵاتی کوێت دەست پێدەکات کە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت و جیا لەوەی هەموو پارێزگارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەوێ ئامادە دەبن، هاوکات شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بە فەرمی تێیدا بەشدار دەبێت.