Mobile menu

لە یادی کۆچی دوایی بارزانی نەمردا چەندین چالاکی جۆراجۆر بەڕێوەچوون

Barzani namr

ئەمڕۆ رێکەوتی ١/٣/٢٠١٨ لە یادی کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی باوکی رۆحیی نەتەوەیی کورد، کۆمەڵێک سمینار و چالاکی لەسەر کەسایەتی بەرزی ئەو سەرکردە مەزنەی کورد لە سەنتەرە رۆشنبیری و کلتووری و پیشەییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌دا بەڕێوەچوون.

 

لە سەنتەرە رۆشنبیری و کلتووری و پیشەییەکانی (هەڵەبجەی شەهید، محەمەد مەهدی جەواهیری، قەدری جان، جەلادەت بەدرخان، رەوشەن بەدرخان و عوسمان سەبری) سمینار لەسەر ژیاننامە و خەبات و تێکۆشان و مرۆڤدۆستی بارزانیی نەمر بەڕێوەبرا.

 

هەر لەم یادەدا ئیدارەی کەمپی خازر هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی کەمپەکەیان بەڕێوەبرد بۆ رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و گرنگی دان بە ژینگەی کەمپەکە، کە رۆژانە منداڵان لە ناو ئەو کەمپەدا کات بەسەر دەبەن.

 

ساڵانە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە یادی کۆچی دوایی و لە دایک بوونی باوکی رۆحیی نەتەوەی کورد بارزانیی نەمر جۆرەها چالاکی بۆ خزمەت کردنی قوتابیان و خەڵکی کوردستان و ئاوارە و پەنابەران بەڕێوەدەبات.