Mobile menu

لە شیلادزێ بڕوانامە دەبەخشرێتە ٢٠ بەشداربوو لە خولێکی کۆمپیوتەر

Shiladze 11.4.2018

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە مەبەستی پێشخستنی تواناکانی گەنجان و هەبوونی پەیوەندی بەردەوام لە نێوان ئەوان و دەزگادا خولێکی فێربوونی کۆمپیوتەر بۆ ماوەی دوو هەفتە بۆ ٢٠ کەس کردەوە و لە کۆتاییدا بڕوانامەی بەخشییە بەشداربووان.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ١١/٤/٢٠١٨ لە سەنتەری رۆشنبیری و پیشەیی شیلادزێ بڕوانامەی خولی کۆمپیوتەر لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یەوە بەخشرایە ٢٠ کەس کە بەسەرکەوتووی کۆتاییان بە خولێکی دوو هەفتەیی فێرکاری هێنا.

 

ئەم خولە کە بۆماوەی ٢ هەفتە بەردەوام بوو تیایدا پرۆگرامە سەرەتاییەکان بۆ فێربوون و بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بۆ بەشداربووان شیکراوەتەوە و بەشێوەی پراکتیکی و نەزەری وانەکانیان پێشکەش کراوە.