خولێکی تەندرووستی لە شارەدێی شیلادزێ کرایەوە
Mobile menu

خولێکی تەندرووستی لە شارەدێی شیلادزێ کرایەوە

Shiladze 22.4.2018

دەزگای خێرخوازیی بارزانی خولێکی راهێنانی تەندرووستی و فریاکەوتنی سەرەتایی لە گوندی زیبارا لە شارەدێی شیلادزێ بۆ ٣٣ بەشداربوو کردەوە.

 

رێکەوتی ٢١/٤/٢٠١٨ بەمەبەستی ئامادەکردن و راهێنانی گەنجان دەزگای خێرخوازیی بارزانی خولێکی تەندرووستی بۆ ماوەی ٣ کاتژمێر بە مامۆستایی کەسێکی پسپۆڕ لە بوارەکەدا کردەوە.

لە خولەکەدا ٣٣ کەس بەشداریان کرد و بەشێوەی پراکتیکی و تیۆری وانەیان پێ گوترایەوە.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سەنتەرە پیشەیی و رۆنشبیری و کلتووریەکاندا بە مەبەستی گرنگیدان بە لایەنی پەروەردەیی لە ناوە و دەرەوەی کەمپەکاندا خول و سمیناری جۆراوجۆر بۆ چین و توێژەکان دەکاتەوە.